تبليغاتX
تیپی مۆسیقای قەرەچووغ -

بۆ بەڕێز /م.جەمال جەمیل / بەرپرسی سەنتەری قەرەچووغ

بابەت / پرسەنامە

 بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان   خوالێخۆشبوو ( لەیلا جەمیل محەمەدعەلی ) ، بە ناوی خۆمان و سەرجەم ئەندامانمان لە ( سەنتەری رۆشنبیریی و هونەریی قەرەچووغ ) ، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەکەتان دەکەین ، لە یەزدانی مەزن داواکارین ، خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی فراوانی خۆی شاد بکات و دڵنەوایی خانەوادەکەتان بدات ، هەر بەم بۆنە دڵتەزێنەوە رادەگەینین کەوا ئاهەنگی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیی بۆ کاتێکی تر دواخرا کە نیاز وابوو رۆژی پێنج شەممە 29 / 3 / 2007 سازبدرێت .

إنا للە وإنا إلیە راجعون .

دەستەی کارگێڕیی

سەنتەری رۆشنبیریی و هونەریی قەرەچووغ

27 / 3 / 2007

+ نوشته شده توسط سنجاوی در و ساعت |