تبليغاتX
تیپی مۆسیقای قەرەچووغ - دەستەی نوێی تیپی قەرەچووغ هەڵبژێردرا
         دەستەی نوێی تیپی قەرەچووغ  هەڵبژێردرا

لە پێناو بوژانەوەی بواری مۆسیقا و گۆرانی و سەرلەنوێ رێکخستنەوەی (تیپی مۆسیقای قەرەچووغ) ، ئەمڕۆ ئێوارەی یەکشەممە 18/2/2007 ، کاتژمێر (4) ی ئێوارە ، لە( بنکەی وەرزش و لاوانی مەخموور) ،بە بەشداری    (24) دەنگدەر ، ( تیپی مۆسیقای قەرەچووغ ) ، لە دوای (20) ساڵ دامەزراندنی ، لە کەشێکی دیموکراتی و لەباردا ، دەستەیەکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکییەکانی تیپ هەڵبژارد،سەرەتا ئەم هونەرمەندانە خۆیان پاڵاوت :

1- محسن عثمان حامد.

 2- سلێمان عەلی ئەسعەد.

 3- یوسف خالید وەیسی .

4- یونس عەلی شەریف

5- نزار جەمیل محمدعلی               

6-ئەیوب محمد سلطان .

7-عدنان حسن ئەحمەد .

8- ریاظ صدیق عەبدوڵڵا.

9-  سالار خدر پیرداود .

10- سازگار محمد قادر .

پاشان لە پرۆسەکەدا (5) هونەرمەند بەم ناوانە بۆ دەستەی بەڕێوەبەر دەرچوون :

1- یوسف خالید وەیسی .                  سەرۆکی تیپ                (19) دەنگ .

2- سالار خدر پیرداود .                   بەرپرسی راگەیاندن            (17) دەنگ .

3-  محسن عثمان حامد                   بەرپرسی هونەریی           (15) دەنگ. 

4- نزار جەمیل محمدعلی                بەرپرسی پەیوەندییەکان     (15) دەنگ .

5- سلێمان عەلی ئەسعەد           بەرپرسی کارگێڕیی و دارایی (13)  دەنگ .

شایانی باسە لیژنەی سەرپەرشتیی کۆبوونەوە و هەڵبژاردنەکە لە لایەن ئەم هونەرمەندانە بەڕێوەچوو : 1- جەمال جەمیل . 2- جەمیل سنجاوی . 3- بایەزید رەحمان .

+ نوشته شده توسط سنجاوی در و ساعت |