تبليغاتX
تیپی مۆسیقای قەرەچووغ

سەنتەری رۆشنبیریی و هونەریی  قەرەچووغ

ئاهەنگی چوارەم ساڵیادی ئازادیی مەخموور و دەوروبەری سازدا

     ئەمڕۆ دووشەممە 16 / 4 / 2007 کاتژمێر (4) ی ئێوارە ، ( سەنتەری رۆشنبیریی و هونەریی قەرەچووغ ) بە هاوکاریی ( تیپی مۆسیقای قەرەچووغ) ،بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیی و چوارەم ساڵیادی ئازادیی مەخموور و دەوروبەری و چوارەم ساڵەی دامەزراندنی سەنتەر ، ئاهەنگێکی گۆرانی و مۆسیقای لە هۆڵی ( بنکەی وەرزش و لاوانی مەخموور ) سازدا .

+ نوشته شده توسط سنجاوی در و ساعت |

بۆ بەڕێز /م.جەمال جەمیل / بەرپرسی سەنتەری قەرەچووغ

بابەت / پرسەنامە

 بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان   خوالێخۆشبوو ( لەیلا جەمیل محەمەدعەلی ) ، بە ناوی خۆمان و سەرجەم ئەندامانمان لە ( سەنتەری رۆشنبیریی و هونەریی قەرەچووغ ) ، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەکەتان دەکەین ، لە یەزدانی مەزن داواکارین ، خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی فراوانی خۆی شاد بکات و دڵنەوایی خانەوادەکەتان بدات ، هەر بەم بۆنە دڵتەزێنەوە رادەگەینین کەوا ئاهەنگی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیی بۆ کاتێکی تر دواخرا کە نیاز وابوو رۆژی پێنج شەممە 29 / 3 / 2007 سازبدرێت .

إنا للە وإنا إلیە راجعون .

دەستەی کارگێڕیی

سەنتەری رۆشنبیریی و هونەریی قەرەچووغ

27 / 3 / 2007

+ نوشته شده توسط سنجاوی در و ساعت |

سەنتەری قەرەچووغ ئاهەنگی نەورۆز سازدەکات

بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیی و چوارەم ساڵیادی سەنتەر ، ( سەنتەری رۆشنبیریی و هونەریی قەرەچووغ ) ، بە هاوکاری ( تیپی مۆسیقای قەرەچووغ ) ، لە رۆژی پێنج شەممە 29 / 3 / 2007 کاتژمێر (3) ی ئێوارە بە بەشداری هونەرمەندانی دەڤەرەکە لە هۆڵی (بنکەی وەرزش ولاوانی مەخموور )، ئاهەنگێکی گۆرانی و مۆسیقا سازدەکات .

+ نوشته شده توسط سنجاوی در و ساعت |
              لە مەخموور ئاهەنگی نەورۆز سازدەکرێت

      بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی ، سەنتەری رۆشنبیری مەخموور بە هاوکاری (تیپی مۆسیقای قەرەچووغ) ،لە ئێوارەی سێ شەممە 20 / 3 / 2007 ، ئاهەنگێکی گۆرانی و مۆسیقا ساز دەکات کە تیایدا چەندین گۆرانیبێژی دەڤەرەکە بەشداردەبن ، لە برگەیەکی تری ئاهەنگەکە کورتە شانۆیەک نمایش دەکرێت و پاشان ئاگری نەورۆز دادەگیرسێندرێت . 

+ نوشته شده توسط سنجاوی در و ساعت |