دەستەی نوێی تیپی قەرەچووغ هەڵبژێردرا
لە پێناو بوژانەوەی بواری مۆسیقا و گۆرانی و سەرلەنوێ رێکخستنەوەی (تیپی مۆسیقای قەرەچووغ) ، ئەمڕۆ ئێوارەی یەکشەممە 18/2/2007 ، کاتژمێر (4) ی ئێوارە ، لە( بنکەی وەرزش و لاوانی مەخموور) ،بە بەشداری (24) دەنگدەر ، ( تیپی مۆسیقای قەرەچووغ ) ، لە دوای (20) ساڵ دامەزراندنی ، لە کەشێکی دیموکراتی و لەباردا ، دەستەیەکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکییەکانی تیپ هەڵبژارد،سەرەتا ئەم هونەرمەندانە خۆیان پاڵاوت :
1- محسن عثمان حامد.
2- سلێمان عەلی ئەسعەد.
3- یوسف خالید وەیسی .
4- یونس عەلی شەریف
5- نزار جەمیل محمدعلی
6-ئەیوب محمد سلطان .
7-عدنان حسن ئەحمەد .
8- ریاظ صدیق عەبدوڵڵا.
9- سالار خدر پیرداود .
10- سازگار محمد قادر .
پاشان لە پرۆسەکەدا (5) هونەرمەند بەم ناوانە بۆ دەستەی بەڕێوەبەر دەرچوون :
1- یوسف خالید وەیسی . سەرۆکی تیپ (19) دەنگ .
2- سالار خدر پیرداود . بەرپرسی راگەیاندن (17) دەنگ .
3- محسن عثمان حامد بەرپرسی هونەریی (15) دەنگ.
4- نزار جەمیل محمدعلی بەرپرسی پەیوەندییەکان (15) دەنگ .
5- سلێمان عەلی ئەسعەد بەرپرسی کارگێڕیی و دارایی (13) دەنگ .
شایانی باسە لیژنەی سەرپەرشتیی کۆبوونەوە و هەڵبژاردنەکە لە لایەن ئەم هونەرمەندانە بەڕێوەچوو : 1- جەمال جەمیل . 2- جەمیل سنجاوی . 3- بایەزید رەحمان .
+ نوشته شده توسط سنجاوی در و ساعت
|